بەغدا-INA
وەزیری داد لەگەڵ بریکاری وەزارەتی دەرەوە مەلەفە دادوەرییەکانی نێوان عێراق و ئوردن تاوتوێدەکات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی شێخ "عومەر بەرزنجی" بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کارووباری یاسای و هەمەلایەن، لەڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە : شێخ "عومەر بەرزنجی" بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری هەمەلایەن و یاسایی،سەردانی وەزارەتی دادی عێراق کرد،و لە باڵاخانەی وەزارەت لەلایەن"خالید شوانی" وەزیری دادی پێشوازی لێکرا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر لە کۆمەڵێک تەوەری جێگای بەرژەوەندی هاوبەشکرا،هەروەك مەلەفە دادوەرییەکانی نێوان عێراق و ئوردن بەشێکی تری گفتوگۆکان بوو، بەو پێیەی نەریتە کاتێک باڵیۆزەکان کاندید دەکرێن بۆ کارکردن لە دەرەوەی وڵات پێویستە لەگەڵ وەزیرەکان تاوتوێی مەلەفی دووقۆڵی نێوان عێراق و ئەو وڵاتانەی کەلێی دەبن بەباڵیۆز تاوتوێبکەن، لەو ڕوانگەیەشەوە سەردانەکانی"شێخ عومەر بەرزنجی" بۆ لای وەزیر و بەرپرسان پەیوەندی بە بوونی بەباڵیۆزی کۆماری عێراقە لە شانشینی ئوردنی هاشمیەوە هەیە.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات