نوسینگەی سه‌رۆك وه‌زیران: تا كۆتای ئه‌مساڵ چه‌ند دروازه‌یه‌كی هاتنه‌ نێو به‌غدا ده‌كرێته‌وه‌

ناوخۆ
  • 25-10-2024, 15:15
  • +A -A

    بەغدا - INA - حەسەن فه‌واز

    ئەمڕۆ هەینی، جێگری بەڕێوەبەری دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی ڕەزووقی لامی، نزیکەی کردنەوەی ژمارەیەک دەروازەی هاتنه‌ نێو بەغدای پێش کۆتایی ئەمساڵ ڕاگەیاند.

    ڕەزوقی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "هەرکەسێک لە هەموو دەروازەکانییەوە بەرەو بەغدا دێت، شاهیدی ڕینێسانسێکی گەورە دەبێت و دەروازەکانی هاتنه‌ ژوورەوەی لەگەڵ ئاستی مێژوویی و ڕۆشنبیری پایتەختدا دەگونجێت".

    ئاماژەی بەوەشکرد، "کۆمەڵێک دەروازەی هاتنه‌ نێو به‌غدای پایتەخت تەواو دەبن و پێش کۆتایی ئەمساڵ دەخرێنە حزمه‌ت هاوڵاتیانه‌وه‌".

    پێشتر محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران دەروازەی هاتنه‌ ژوورەوەی بەغدا-دیالە-کەرکوکی کردەوە، دوای نۆژەنکردنەوە و پاراستنی بەپێی تایبەتمەندییە ستانداردەکان هەروەها پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی ڕێگای کوت-بەغدای کردەوە، کە قۆناغی یەکەمە، بە درێژایی 60 کم، گەشت و هاتنەوە و چوونه‌وه‌.