سوپای زایۆنی دان بە کوژرانی ٥ کەس لە ئەندامانی لە سوپاكه‌ی له‌ باشووری لوبناندا دەنێت

جیهانی
  • اليوم, 15:01
  • +A -A

    به‌دواداچوون -INA

    ئه‌مڕۆ هەینی، سوپای داگیرکەری زایۆنیستی دانی بە کوژرانی سه‌ربازی خۆی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لە شەڕەکانی لەگەڵ حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان دانا.

    سوپای داگیرکەر لە راگه‌یندراوێكدا، ئاشكرایكرد: پێنج سەرباز لە شەڕە بەردەوامەکان لەگەڵ حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان کوژراون و پێنج سەربازی دیکەش بە سەختی برینداربوون، ئاماژەی بەوە کردووە کە “لە نێو کوژراوەکاندا دوو ئەفسەر هەبوون کە هەموویان یەدەگ بوون”.