بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی، خەمیس خەنجەرسەرۆکی هاوپەیمانی سیادە ، داوای کرد هیچ دانیشتنێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بەبێ مۆڵەتی پێکهاتەی سوننە ئەنجام نەدرێت.
هاوپەیمانی سیادە لە راگهیندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا هاتووه، “بە پشتبەستن بە گفتوگۆ و پەیوەندییە بەرفراوانەکان لەگەڵ برایان، سەرکردەی هێز و قهواره سیاسییەکانی عەرەبی سوننە، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕوویانداوە، هاوپەیمانی سیادە بانگهێشتی فەرمی بۆ سەرکردەکانی هێز و لایەن و قهوارهکانی سوننە دەنێرێت، بۆ ئەوەی لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا لە بەغدای پایتەخت کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام بدەن".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی ناوخۆی سوننە دەکرێت، گفتوگۆ لەسەر پرسی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت، هەروەها ڕێککەوتن لەسەر پشتیوانیکردنی کەسایەتییەکی تەوافوقی کە نوێنەرایەتی زۆرینەی سوننە بکات و خواستەکانی شەقام بەدیبهێنێت"، داوای لە هاوبەشەکانی پرۆسەی سیاسی کرد بۆ ئەوەی "رێز لە هەڵبژاردنی زۆرینەی سوننە بگرن و هیچ دانیشتنێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجام نەدەن جگە لە ڕێگەپێدانی پێکهاتە سوننەکان."