وەزارەتی ناوخۆ هەڵوەشاندنەوەی تۆڕە گەورەكانی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 24-10-2024, 21:49
  • +A -A

    بەغداد - INA - ئەحمەد فراجی
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان هەڵوەشاندنەوەی تۆڕە گەورەكانی ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەشدا: كە دوو هەزار كەس لە ناوەندەكانی چاكسازی وەزارەتی ناوخۆ لە بەغداد و پارێزگاكان لە ئالوودەبوون چاكبوونەتەوە.
    بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان حسێن تەمیمی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی، ڕاگەیاند: ئەنجامی بەرجەستە سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە ماوەی ساڵانی 2023-2024 لە ڕێگەی كاری هەواڵگریی بە پەرۆشەوە بەدەست هاتووە كە لە ئەنجامدا بوەتەهۆی هەڵوەشاندنەوەی تۆڕە سەرەكییەكانی ماددە هۆشبەرەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد: بڕی ئەو سەرچاوانەی دەستیان بەسەردا گیراوە زۆرە و شێوە و جۆری جیاوازن و ئەو بازرگانانەی دەستگیركراون نێودەوڵەتی و ناوخۆیین، و وتیشی:  ئامانج لەم ئۆپەراسیۆنە هەواڵگرییە تایبەتانە وشككردنی سەرچاوەكانی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكانە.
    ئاشكراشیكرد: 57 تۆڕی نێودەوڵەتی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان هەڵوەشێنرانەوە، ئەمەش بۆ یەكەمجار لە مێژووی عێراقدا ڕوویداوە، ئەمەش لەسەر بنەمای بڕیارە دادوەرییەكان هاتوە كە لەلایەن دادوەری لێكۆڵینەوەی تایبەت بە دۆسیەی كاروباری ماددە هۆشبەرەكانەوە دەرچووە، و وتیشی: ئێمە ئەم ئەنجامانەمان بەدەست هێنا لە سایەی بەڕێزان ئەنجومەنی باڵای دادوەری و هەروەها وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، كە ئەو ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنە ئەمنی و هەواڵگرییەكان دەكات كە لە ئەنجامدا بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی تۆڕە گەورەكانی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكانەوە.
    رونیشیكردەوە: كارەكەمان هەواڵگرییە، و بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە دەروونییەكان، و دوای بەستنەوەی ڕاستەوخۆ بە وەزیری ناوخۆ، دەستی دەگات بە هەر تۆمەتبارێك كە پێدەچێت ناوەكەی تێوەگلابێت لە تاوانێكی مادەی هۆشبەر لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا.
    جەختیشیكردەوە: لە هاوكاری نێودەوڵەتی لە ئاستی باڵا لەگەڵ دەزگا كارامەكانی دژە ماددە هۆشبەرەكان لە وڵاتانی عەرەبی و ناوچەیی، كە لە ئەنجامدا دەست بەسەر 57 تۆڕدا گیرا ئەمەش دوای بەستنی یەكەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی تایبەت بە نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە ساڵی 2023دا و هەروەها كۆنفرانسی دووەم لە ساڵی 2024، كە لە ڕێگەیەوە پشتگیری بەردەواممان لە دەزگاكانی هەرێمی و ئاڵوگۆڕی زانیاری لەسەر بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان بەدەستهێناوەو ڕۆژانە زانیاری ئاڵوگۆڕ دەكەین، كە ئەنجامەكەی بووە هۆی وشككردنی سەرچاوەی بازرگانان و بڕینی پێداویستیەكانیان و بڕینی هێڵەكانی گواستنەوە و قاچاخ.
    وتیشی: ئێمە ستراتیژێكی تایبەتمان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لەڕێگەی لەناوبردنی شوێنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان، و گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند،و رونیشیكردەوە: 15 سەنتەری تایبەت بۆ چارەسەركردنی بەكارهێنەران و ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەكان لە بەغداد و پارێزگان كراوەتەوە بۆ ئەوەی چاكبكرێنەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: دوو هەزار كەس لە ئالوودەبوون چاكبوونەتەوە دوای ئەوەی لە سەنتەرە تایبەتمەندەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ وەرگیراون دوای ئەوەی چاكبوونەوەیەكی تەواویان بەدەستهێناوە و جارێكی دیكە تێكەڵ بە كۆمەڵگا كراونەتەوە.