بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عومەر بەرزنجی بریكاری وەزیری دەرەوە بۆ كاروباری هەمەلایەن و یاسایی، لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە وەزارەت پێشوازی لە نەبیل سودانی بەرپرسی ناوەندی دیپلۆماسی بۆ خوێندن و گەشەپێدان كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی عومەر بەرزنجی بریكاری وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردووە، دەڵێت: لە دیدارێكدا باس لە دەستپێشخەریی دامەزراندنی ئەكادیمیای دیپلۆماسی نێودەوڵەتی بۆ ئامادەكردن و بەرەو پێشبردنی سەركردەكان كرا .
وەك ڕاگەیەندراوەكە ئاماژەی پیداوە : لای خۆیەوە عومەر بەرزانجی بریكاری وەزارەت، بەخێرهاتنی بەرپرسی سەنتەرەكە و وەفدی یاوەری كرد و پشتیوانی لە بیرۆكەی دامەزراندنی ئەو ئەكادیمیایە كرد كە پێشتر ئاماژەی پێكرا.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات