بەغداد - INA
عومەر بەرزنجی بریكاری وەزارەتی دەرەوە بۆ كاروباری هەمەلایەن و یاسایی ،پێشوازی لەباڵیۆزی كۆماری عێراق لە ئیسپانیا كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی عومەر بەرزنجی بریكاری وەزیری دەرەوە بۆ كاروباری هەمەلایەن و یاسایی، لەڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوە دەڵێت: عومەر بەرزنجی لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە وەزارەت پێشوازی لە ساڵح تەمیمی باڵیۆزی كۆماری عێراق لە ئیسپانیا كردو لە دیدارێكدا باڵیۆزی كۆماری عێراق لە ئیسپانیا، باسی لە كاروو چالاكیەكانی باڵیۆزخانەی عێراق لە مەدرید و ڕۆڵی لە بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لەگەڵ شانشینی ئیسپانیادا كرد، هەروەك گفتوگۆ لەسەر هەوڵەكانی باڵیۆزخانەكە كرا بۆ بەدواداچوون بۆ كاروباری هاوڵاتیانی عێراقی لە ئیسپانیا.
وەك ڕاگەیەندراوەكە ئاماژەی پێدا، عومەڕ بەرزنجی جەختی لەسەڕ پێویستی بەڕدەوامیی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە ڕەوەندی عێراقی لە ئیسپانیا كردەوە.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات