بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری جەختیكردەوە: لە دوو هێندەكردنی هەوڵەكان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری موسڵ.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا - كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزیری ناوخۆ كۆبوونەوەیەكی فراوانی لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی قەزای تەلەعفەر ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك فەرماندە و بەڕێوەبەری ئەمنی،و جەختیكردەوە: كە شاری موسڵ سەرلەنوێ هەڵدەستێتەوە و بە هێز دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە بووە، و كار بۆ جێبەجێكردنی ئەو پلانانە دەكرێت كە بۆ ئەم شارە داڕێژراون، و وتیشی: عێراق زێدی ئێمەیە و دەبێت بیپارێزین.
بەگوێرەی بەیاننامەكە شەمەری رایگەیاند: دەبێت كاری پۆلیس لەم شارەدا جیاواز بێت و پەیوەندییەكی نزیك و پتەو لە نێوان پۆلیس و هاوڵاتیدا دروست بكرێت، و رێنمایشی كرد، بۆ دوو هێندەكردنی هەوڵەكان و بەتەواوی نەهێشتنی بەڵای ماددە هۆشبەرەكان و بەدواداچوون بۆ بازرگانانی ئەو ژەهرانە، بەتایبەتی كە ئاسایشی ئاست بەرز لە سنوورەكاندا هەیە.