سەرۆك وەزیران جەخت لە گرنگی ئەو پڕۆژانە دەكاتەوە كە لەلایەن حكومەتەوە لە پارێزگای واست جێبەجێدەكرێن

سیاسی
  • 24-10-2024, 17:31
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختی لەسەر گرنگی ئەو پڕۆژانە كردەوە كە لەلایەن حكومەتەوە لە پارێزگای واست جێبەجێدەكرێن.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پارێزگای واست و پارێزگار و سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاكە كۆبوەوە.
    بەپێی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران جەختیكردەوە: لە گرنگی پەیوەندی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێكردن و یاسادانان و كاركردن بە ڕوحی یەك تیم لە نێوان پارێزگار و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا، و هەوڵدان بۆ جێبەجێكردنی ئەو ئەركانەی كە خزمەت بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان دەكەن.
    هەروەك  سەرۆك وەزیران تەئكیدیكردەوە: كە فەلسەفەی حكومەت لەسەر ئەو ڕاستییە دامەزراوە كە پارێزگا باڵی دووەمی جێبەجێكردنە لە دەوڵەتدا، هەروەها حكومەتی فیدراڵی و خۆجێی لەسەر یەك ڕێڕەو كاردەكەن و ڕووبەڕووی هەمان ئاڵنگاری دەبنەوەو كارەكانیان تەواوكارییە، و هەورەها ئاماژەی دا بە گرنگی ئەو پرۆژانەی لەلایەن حكومەتەوە لە پارێزگای واست جێبەجێ دەكرێن، كە دەرفەتی وەبەرهێنانی زۆریان هەیە.