بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری كۆچ و كۆچبەران ئیڤان فایق جابرۆ، گەڕانەوەی 181 ئاوارەی كەمپی شێخانی دهۆك بۆ ناوچە ڕەسەنەكانیان لە شەنگال ڕاگەیاند.
وەزارەتی كۆچ لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوە، لە زاری جابرۆوە رایگەیاندووە: لە درێژەی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت، 181 ئاوارە لە كەمپی (شێخان) لە پارێزگای دهۆك لە هەرێمی كوردستان گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەی نیشتەجێبوونی رەسەنی خۆیان لە قەزای شەنگال لە پارێزگای نەینەوا، بە هاوكاری لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێم و حكومەتە خۆجێیەكان و ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ (IOM) لە نەینەوا.
بەپێی بەیاننامەكە وەزیر ڕێنمایی كردووە، ئەو گەڕاوانە یارمەتی دارایی و هاوكاری فریاگوزاری بیانگرێتەوە بۆ پشتگیریكردنی سەقامگیری لە ناوچەكانی گەڕانەوەدا.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات