وەزیری ناوخۆ گەیشتە تەلەعفەر لە ڕۆژئاوای موسڵ

ئەمنی
  • 24-10-2024, 16:44
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، گەیشتە قەزای تەلەعفەر لە ڕۆژئاوای شاری موسڵ بۆ پێداچوونەوە بە بارودۆخی ئەمنی.
    وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی  ناردووە، دەڵێت: وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری و شاندی یاوەری گەیشتنە تەلەعەفەر، لە ڕۆژئاوای شاری موسڵ لە پارێزگای نەینەوا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: سەردانەكە بۆ پێداچوونەوەیە بە دۆخی ئەمنی و بەدواداچوون بۆ كاری جومگەكانی وەزارەت لە قەزاكە.