سەرۆک وەزیران جەخت لەسەر جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە دەکاتەوە کە پێداویستییە سەرەتاییەکانی هاووڵاتیان دابین دەکەن

سیاسی
  • 24-10-2024, 15:58
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختی لە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە کردەوە کە پێداویستییە سەرەتاییەکانی هاووڵاتیان دابین دەکەن.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە” ئەمڕۆ پێنچشەممە ،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکایەتی کۆبونەوەیەکی سەرۆک فەرمانگە و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانی کرد لە پارێزگای واست”
    هەروەها ئەوەیش هاتووە كە سەرۆك وەزیران  گوێی لە کورتەیەک کرد لە بەڕێوەبەرانی دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان، ”سەبارەت بە دۆخی خزمەتگوزاری لە پارێزگاکە و لە بوارە جیاجیاکاندا، هەروەها لە سروشتی پلان و پرۆژەکانی سەرجەم کەرتەکان ئاگەدرا کرایەوە، و فەرمانی تەواوکردنی پرۆژەکانی کرد لە چوارچێوەی تایبەتمەندی تەکنیکی بەرز و لەکاتی دیاری کراوی خۆیدا”.
    هەروەها ئەوەیش هاتووە كە سودانی جەختی لەوە کردەوە کە ”حکومەت ڕەتی دەکاتەوە پڕۆژە شکلییەکان جێبەجێ بکات، و لەبەرنامەی حکومەتی خۆیدا ئەو ئەولەویەتانەی گرتۆتەبەر، کە پەیوەندی بە پێداویستییە ڕاستەقینە و بنەڕەتییەکانی هاوڵاتیانەوە هەیە و گرنگە پڕۆژەکانی پارێزگاکان لەگەڵ پلان و ئەولەویاتی حکومەتدا بگونجێن”.
    هەر بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەكە لەکۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەخۆگرتنی 8 پڕۆژەی نوێی ڕاگەیاند، لەژمارەیەک قەزا و ناحییەی پارێزگاکە، لەچوارچێوەی تەرخانکراوەکانی پارێزگاکە یان وەزارەتەکاندا، هاوشانی پڕۆژەکانی ژێرخان کە لەلایەن حکومەتەوە پەرەی پێدراوە، بەبڕی 236 ملیار دینار و پڕۆژەکانی ئاوەڕۆ و وێستگەکانی چارەسەرکردن لەخۆدەگرێت.