كۆمسیۆنی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم سەركەوتوو بوو

سیاسی
  • 24-10-2024, 15:46
  • +A -A

    هەولێر-INA 
    كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، رایگەیاند كە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان  سەركەوتوو بوو.
    ئەمڕۆ پێنجشەم، نەبەرد عومەر بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان، لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی تێیدا ئامادەیە بوو ڕایگەیاند، ”هەڵبژاردنەكەی پەرلەمانی كوردستان زۆر سەركەوتوو بوو، لە كۆی شەش هەزار و 318 بنكەی دەنگدان، تەنیا لە 26یان كێشە هەبووە”.
    ناوبراو وتیشی” لە زۆریی ژمارەی دەنگە پووچەڵەكان دەگیرێن، كۆمسیۆن ڕایگەیاند، بەراورد بە هەڵبژاردنەكەی 2021، ژمارەی دەنگە پووچەڵەكان ئاساییە، چونكە ژمارەی دەنگدەر زیادی كردووە”.
    هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ، كە ”لە هەڵبژاردنەكەی 2021دا 197 هەزار دەنگی پووچەڵ هەبووە، لەوەی پەرلەمانی كوردستانیش 208 هەزار بووە”.
    نەبەرد عومەر  ئاماژەی بەو ەش كرد كە، ”ئەمڕۆ یان سبەی وێنەی هەموو كارتەكانی دەنگدان دەدەنەوە بە لیست و حزبەكان، لەگەڵ ئەو شریتەی ڕۆژی دەنگدان ڕادەستیان كراوە بۆ بەراوردكردنیان”.
    ناوبراو وتیشی، ”ئەو قسانەی دەكرێن یان ئەو كێشە و گرفتانەی هەن، ڕاست نین، چونكە ئێمە شەش هەزار و 318 وێستگەمان هەبووە لەو ژمارەیە تەنیا 26 وێستگە كێشەی هەبووە لە هەولێر، دهۆك و سلێمانی”.