بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنچشەممە ،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی لەخۆگرتنی 8 پڕۆژەی خزمەتگوزاری نوێی ڕاگەیاند لە ژمارەیەک قەزا و ناحییەی پارێزگای واست ڕاگەیاند.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە ”ئەمڕۆ پێنچشەممە ،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەخۆگرتنی 8 پڕۆژەی خزمەتگوزاری نوێی ڕاگەیاند لە ژمارەیەک قەزا و ناحییەی پارێزگای واست، بە بڕی 236 ملیار دینار”.
لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەو پرۆژەكان. كراوە كە، بریتی بوون لە:
■ پڕۆژەی ئاوەڕۆی بەشائر بەبڕی 6.86 مليار دينار.
■ پڕۆژەی ئاوەڕۆی زەهەب / زەرباتیە بەبڕی 0.715 ملیار دینار.
■ پڕۆژەی ئاوەڕۆی بەدرە بەبڕی 18.123 مليار دينار.
■ پڕۆژەی ئاوەڕۆی حەفرییە بە بڕی 91.866 مليار دينار.
■ پڕۆژەی ئاوەڕۆی زوبەیدیە بەبڕی 43.701 مليار دينار.
■ پڕۆژەی جێبەجێکردنی وێستگەیەکی چارەسەرکردن لەگەڵ هێڵی پاڵنان لە ناحییەی شحێمییە بەبڕی 25 ملیار دینار.
■ پڕۆژەی جێبەجێ کردنی وێستگەیەکی چارەسەرکردن لەگەڵ هێڵی پاڵنان لە ناحییەی دبونی بەبڕی 24.1 ملیار دینار.
■ پڕۆژەی جێبەجێ کردنی وێستگەیەکی چارەسەرکردن لەگەڵ هێڵی پاڵنان لە ناحییەی واست بەبڕی 21 ملیار دینار.
کەشناسی: لهماوهی دوو رۆژدا باران دهبارێت