سەرۆک وەزیران فەرمانی تەواوکردنی پڕۆژەی نەخۆشخانەی واست (تورکی) دەکات
بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شياع سودانی، فەرمانی تەواوکردنی پڕۆژەی نەخۆشخانەی واست (تورکی) دەکات لە ماوەی کەمتر لە ساڵێک دوای دەستپێکردنەوەی کارکردن تێیدا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران له ڕاگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە” سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەردانێکی مەیدانی بۆ پڕۆژەی نەخۆشخانەی واست (400 قەرەوێڵەی) ئەنجامدا دوای دەستپێکردنەوەی کارکردن تێیدا”.
هەر بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەكە ئەوەش هاتووە سەرۆكی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران” شوێنی پڕۆژەکەی بەسەر کردەوە بەمەبەستی بینینی ڕێژەی تەواوبوون و بەرەوپێشچوونی جێبەجێکردنیان”، هەروەها ”فەرمانی کرد کارکردن تێیدا لەماوەی کەمتر لەساڵێکدا تەواو بکرێت، هەروەها لەگەڵ کارمەندانی ئەندازیاری پڕۆژەکە کۆبووەوە و فەرمانی چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکردنی پڕۆژەکەی کرد و هەوڵ بدرێت بۆ تەواوکردنی، بەهۆی گرنگی ئەو نەخۆشخانەوە، لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی و چارەسەر بۆ خەڵکی پارێزگاکە”.
جێگای باسە نەخۆشخانەی واست لە شاری کوت ناوەندی پارێزگای واست، یەکێکە لەو پرۆژانەی کە لە ساڵی 2011 ەوە دواکەوتووە، و کارکردن تێیدا دەستی پێکردەوە لەچوارچێوەی ئاڕاستەکانی حکومەت بۆ کۆتاییهێنان بە پرۆژە دواکەوتووەکان، کە ڕێژەی تەواوبوونیان گەیشتووەتە 45% و نەخۆشخانەکە کە شارێکی پزیشکییە لە سێ باڵەخانە پێکهاتووە و لەبەشەکانیدا ڕاوێژکاری کلینیک و تاقیگە و بەشی تیشک و میفراس و ڕەنین و بەشەکانی دیکە لەخۆدەگرێت