بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران وردەکاری قۆناغی دووەمی پڕۆژەی پردی گارزییە و ڕێگای پشتوێنی ڕاگەیاند.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە” سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای واست، کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتە پارێزگاکە، پڕۆژەی پردی گارزییە و ڕێگای پشتوێنی شاری کوت (قۆناغی دووەم)ی کردەوە”.
هەر بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سەرۆكی وەزیران لە بارەی کارە جێبەجێکارییەکانی پڕۆژەکەوە ئاگەدار کرایەوە، و لەگەڵ کارمەندانی پڕۆژەکە کۆبووەوە و هەموو هەوڵەکانی بەرز نرخاند ”، جەختی کردەوە لەسەر ”پێویستی لابردنی هەموو ناکۆکیەکانی بەردەم ئەم پڕۆژە خزمەتگوزارییە و تەواوکردنی پڕۆژەکە لەکاتی خۆیدا، چونکە گرنگە بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان”.
جێگای باسە پڕۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی دوو پرد بە درێژایی (528) مەتر لەگەڵ دوو ڕێڕەو بۆ هاتوچۆ بە درێژایی (1128) مەتر و بە پانیی (28) مەتر، لەگەڵ نزیکبوونەوەکانی، و دەکەوێتە چوارچێوەی پرۆژەکانی بەرنامەی حکومەتەوە، بۆ دروستکردنی ڕێگاوبانی پشتوێنی، کە بەشدارییەکی بەرچاو دەکات لە نەهێشتنی قەرەباڵغی هاتووچۆ.