سەرۆك وەزیران قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی ڕێگای کوت-بەغداد دەکاتەوە

سیاسی
  • 24-10-2024, 14:18
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ  پێنچشەممە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی ڕێگای کوت-بەغداد دەکاتەوە
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە” سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای واست کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتە پارێزگاکە، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی ڕێگای کۆت-بەغداد"ـی بە درێژایی 60 کیلۆمەتر کردەوە".
    هەروەها ئەوەیش هاتووە” ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لەو پڕۆژە دواکەوتووانەی کە حکومەت دووبارە دەستی پێکردووەتەوە و یەکێکە لەپڕۆژە ستراتیژی و گرنگەکانی پارێزگاکە، چونکە بەغدادی پایتەخت بەپارێزگاکانی باشوورەوە دەبەستێتەوە، جگە لەگرنگی ئابووری و گەشەپێدان و خزمەتگوزاریی”.
    لە ڕاگەیاندراوێكدا ئەوەیش هاتووە ”پڕۆژەکە بریتییە لە نۆژەنکردنەوەی ڕێڕەوی کۆنی ( کوت - بەغداد ) بە درێژایی ( 60 کیلۆمەتر ) بە هەردوو ئاڕاستەی هاتن و ڕۆیشتندا، و فراوانکردنی ڕێگاکە بە پانتایی 12م، جگە لە دروستکردنی دوو یەکتربڕی بەرزە پرد و شەش پردی پیادە و یوتێرن و جێبەجێکردن و کۆنکریت کردنی شوێنی بازگەی ( کوت - بەغداد ) و دووبارە چاککردنەوەی ڕێگاکە و لابردنی هەموو ناکۆکییەکان” .