بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی،بۆ یەکەمجار دەستپێکردنی پڕۆژەی گەشەپێدەری خانووبەرەی ڕاگەیاند، بە ئامادەکردنی زەوییە نیشتەجێبوونە خزمەتگوزارییەکان بە نرخێکی ڕەمزی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوە تێیدا هاتووە” سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای واست کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتە پارێزگاکە، دەستپێکردنی کارە جێبەجێکارییەکانی پڕۆژەی شاری نیشتەجێبوونی واستی ڕاگەیاند، کە 30 هەزار پارچە زەوی لەخۆدەگرێت "هەروەها ”لەگەڵ پڕۆژەی (دەروازەی نیشتەجێبوونی کوت) کە کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوونی تەواو و 15 هەزار پارچە زەوی لەخۆ دەگرێت”.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێكدا سودانی دەستپێکردنی کارکردنی بۆ یەکەم جار ڕایگەیاند، لە پڕۆژەی پەرەپێدانی خانووبەرە، بەپێی تێڕوانینێکی نوێ بۆ حکومەت، کە بریتییە لە ئامادەکردنی پارچە زەوی پڕ خزمەتگوزاری بە نرخێکی گونجاو بۆ هەموو هاوڵاتیان و توێژە کەم داهات و مامناوەندەکان دەتوانن بە نرخێکی گونجاو دەستیان بکەوێت، جگە لە تەرخانکردنی ڕێژەک لە کۆی یەکەکان یان پارچە زەوییەکان بۆ حکومەتی خۆجێی بۆ ئەوەی دابەشی بکات بەسەر توێژە هەژارەکانی پارێزگاکەدا”.
هەرەوها سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەوەشی ڕوونکردەوە، ”کە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لەگەڵ تێڕوانینی حکومەت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون دەگونجێت، لەسەر بنەمای دامەزراندنی شاری یەکخراو، کە سەرجەم چالاکییە ئابووری و خزمەتگوزاری و بازرگانییەکان لەخۆ دەگرێت، لەڕێگەی هاوبەشییەوە لەگەڵ کەرتی تایبەت”، و جەختی لەوە کردەوە کە ”لەماوەی تەمەنی ئەم حکوومەتەدا مۆڵەتی زیاتر لە یەک ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون دراوە، کە چەندین ڕێگای داناوە بۆ دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون، چ لەڕێگەی تەواوکردنی کۆمەڵگە نیشتەجێبووە دواکەوتووەکانەوە بێت کە ساڵانێکە دواکەوتووە یان لەڕێگەی دامەزراندنی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی نوێ بێت لەسەر ئاستی قەزا و ناوەندی شارەکان”.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەکرد کە ”ڕوو کردنە دامەزراندنی شاری نیشتەجێبوون، دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی پیشەسازییەکی نیشتمانی، کە لەڕێگەی پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەتەوە پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆ لە کەرەستەی بیناسازی دابین دەکات”، خەتیشی لەسەر ئەوەكردەوە كە ” هەلی کار بۆ دەرچوانمان دەڕەخسێنێت و سەرجەم پارێزگاکانی ڕاسپارد کە خێرا بکەن لە ئامادەکردنی هەموو پێداویستییەکان، بۆ وەبەرهێنانی ئەم شێوازە نوێیە لە ئامادەکردنی پارچەی زەوی نیشتەجێبوون، و جەختی لەوە کردەوە کە هەر پڕۆژەیەک لەلایەن حکومەت یان کەرتی تایبەتەوە جێبەجێ بکرێت دەبێت بەپێی تایبەتمەندی بەرز بێت بۆ ئەوەی ببێتە پڕۆژەیەکی بەردەوام”.
جێگای باسە پڕۆژەی شاری نیشتەجێبوونی واست، لە ناوچەی سەفحە لەسەر ڕووبەری 5 هەزار دۆنم و 35 هەزار پارچە زەوی کە خزمەتگوزاریان بۆ دابین کراوە دروستکراوە و لایەنی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەستەی وەبەرهێنانی واست و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی کوت"ـە و خزمەتگوزاری یەکخراو و ژێرخان و قوتابخانە و کۆمەڵگەی ئاو و سەنتەری تەندروستی لەخۆدەگرێت، بەپێی دیزاینی شار و پلاندانانی شارستانی، و زەوی بە ڕووبەری 200 مەتر دەفرۆشرێت، بۆ ئەو توێژانەی کە پێشتر زەویان لە دەوڵەت وەرنەگرتووە.
هەروەها سەبارەت بە پڕۆژەی شارەکە (دەروازەی نیشتەجێبوونی کوت) لە ناوچەی یوسوفیە دروست دەکرێت، لەسەر ڕووبەری 2 هەزار دۆنم، کە بەشێکی بۆ کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون دەبێت و بەشەکەی دیکەش دەبێتە پارچە زەوی پڕ لە خزمەتگوزاری کە ڕێژەیەکی ئەو بەشە دەدرێتە پارێزگا بۆ دابەشکردنی بەسەر توێژە شیاوەکاندا.