هەولێر -INA
لە گەڕی چوارەمی خولی ئەستێرەکان ئەمڕۆ یانەی هەولێر ڕووبەڕووی یانەی قاسم دەبێتەوە.
یانەی هەولێر لە سێ گەڕی ڕابردووی خولی ئەستێرەکان، خاوەن دوو بردنەوە و یەکسان بوونێکی تۆمار کردووە و بە کۆکردنەوەی 7 خاڵ پێشەنگی گرتووە، بەجیاوازی گۆڵ لەپیش یانەکانی زەوڕا و شورتە و جەویە و نەفتی میسان دایە.
یانەی هەولێر لە هەوڵی بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكە بۆ ئەوەی لە ڕیزبەندی یەكەم بمێنێتەوە.