لەماوەی مانگێدا..هێزەكانی فڕۆکەكانی زیاتر لە 26 تیرۆریست لە هێرشە ئاسمانییەکاندا کوشتەوە

ئەمنی
  • 24-10-2024, 13:03
  • +A -A


     بەغدا - INA - حوسام تەمیمی
    هێزی فڕۆکەوانی جەنگی عێراق،، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاشكرایان كرد، لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 26 تیرۆریست لە هێرشە ئاسمانییەکاندا کوژراون.
    فەرماندەی هێزی ئاسمانی، فەریقی، فڕۆکەوان شیهاب جاهید عەلی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: “فڕۆکەی ئێف 16 لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا بە هێرشی ئاسمانی کاریگەر لە کەرتە جیاجیاکانی ئۆپەراسیۆنەکاندا توانیان زیاتر لە 26 تیرۆریست بکوژن. ”
    ئاماژەی بەوەشکرد، "ئۆپەراسیۆنەکان بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە دروستەکان و پلاندانان و بەدواداچوون لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە ئەنجامدراون".