وەزیری ناوخۆ بەسەرۆكایەتی شاندێكی ئەمنی گەیشتە پارێزگای نەینەوا

ئەمنی
  • 24-10-2024, 09:07
  • +A -A

     بەغدا -INA
    ئەمڕۆ پێنچشەممە عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ بە سەرۆکایەتی شاندێکی ئەمنی گەیشتە پارێزگای نەینەوا. وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە، “وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، بە سەرۆکایەتی شاندێکی ئەمنی گەیشتە پارێزگاری نەینەوا کە ژمارەیەک سەرکردە وئەفسەران لە خۆ گرتبوو”، هەروەها ئەوەیش هاتووە  کە “وەزیری ناوخۆ لەگەڵ پارێزگاری نەینەوا، عەبدولقادر دەخیل کۆبووەوە و کۆمەڵێک بابەتی گرنگی هاوبەشی لەگەڵدا تاوتوێ کرد.”
    لە ڕاگەیندراوەكە ئاماژە بەوەیش كراوە كە، "شەمەری زنجیرەیەک کۆبوونەوە لە پارێزگای نەینەوا ئەنجام دەدات، هەروەها پێداچوونەوە بە پێشکەوتنی کارە ئەمنییەکان و ئەو خزمەتگوزارییانەی وەزارەتی ناوخۆ بۆ هاووڵاتیان لە نەینەوای حەدبا دەکات".