بەغدا -INA
ئەمڕۆ پێنچشەممە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، دەستیکرد بە کارە جێبەجێکارییەکان لە هەردوو پڕۆژەی شاری نیشتەجێبوونی واست.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە” سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی،دەستیکرد بە کارە جێبەجێکارییەکان لە هەردوو پڕۆژەی شاری نیشتەجێبوونی واست کە 30 پارچە زەوی پڕ خزمەتگوزاری لەخۆدەگرێت ”، هەروەها پڕۆژەی دووەم ”پڕۆژەی (دەروازەی ئەلکوت) کە پێکهاتووە لە کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوونی یەکخراو و 15 هەزار پارچە زەوی پڕ خزمەتگوزاری لەخۆدەگرێت”.