نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان: كێشەكانی ناوچەكانی فەلەستین و لوبنان زیاترە پەرە دەسێنێت و سوریایش دەگرێتەوە

جیهانی
  • 24-10-2024, 08:39
  • +A -A

    بەدواداچوون -INA
     بەرپرسێکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، سوریا لە لێواری "گەردەلوولێکی سەربازی، مرۆیی و ئابووری"دایە، هۆشداری دەدات لە پەرەسەندنی توندوتیژی و فراوانبوونی ململانێکان لە غەززە و لوبنانەوە. 
    گەیر پیدەرسن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا، لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ڕایگەیاند کە “ئاگری ململانێکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین، لەنێویاندا غەززە، هەروەها لە لوبنانیشدا دەگیرسێت”. 
    وتیشی: "ئەم ئاگرە سوریاش دەگرێتەوە"، هۆشداریشی دا کە "فراوانبوونی ململانێی ناوچەکە بۆ ناو سوریا جێگەی نیگەرانییە و لەوانەیە خراپتر بێت". 
    پێدەرسن بە ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕاگەیاندووە، سووریا "مانگی ڕابردوو شایەتی خێراترین و بەربڵاوترین هەڵمەتی ئاسمانی هێرشە ئاسمانییەکانی زایۆنیستی لە ماوەی 13 ساڵی ڕابردوودا بەخۆیەوە بینی"، ئاماژەی بەوەشکرد، ناوچە نیشتەجێبوونەکان "تەنانەت لە دڵی دیمەشقیشبۆردومان کراون”.
    سەرچاوە: AP