سەربازێك شەهیدبوو لەگەڵ حەوت بریندار لە ئەنجامی هێرشێكی زایۆنیستیی بۆسەر سوریا

جیهانی
  • 24-10-2024, 08:36
  • +A -A

    بەدواداچوون- INA
    ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا، سانا، بڵاویکردەوە، فڕۆکەكانی زایۆنیستیی لە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممەدا، هێرشیان كردە سەر دوو شوێن لە سوریا، یەکێکیان لە دڵی دیمەشق و دووەمیان لە لادێکانی حومس، لە ئەنجامدا سەربازێک شەهیدو حەوت کەسی برینداربوون.
    سانا لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی بڵاوکردەوە، کە لە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممەدا، “نزیکەی کاتژمێر ٠٣:٤٠ (٠٠.٤٠ بە کاتی گرینش) دوژمنی زایۆنی هێرشێکی ئاسمانی لە ئاراستەی جۆلانی داگیرکراوی سوریا و لە ئاراستەی باکووری لوبنان، بە ئامانجگرتنی دوو خاڵ لە گەڕەکی کفر سووسە لە دیمەشق”. 
    سانا بە پشتبەستن بە "زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی دەستدرێژیی زایۆنیستەکان کە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی کفرسووسی کردە ئامانج" ژمارەیەک بریندار هەبووە، بەڵام بەبێ ئەوەی ژمارەی ئەو بریندارانە دیاری بکات.