ئەمڕۆ پاریسی میوانداری کۆنفرانسێکی پشتگیری لە لوبنان كرد

جیهانی
  • 24-10-2024, 08:34
  • +A -A

    بەدواداچوون - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، پاریسی پایتەختی فەرەنسا، میوانداری کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی کرد بۆ کۆکردنەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانیکردن لە لوبنان.
    وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕوونیکردەوە، "ئەم کۆنفرانسە نوێنەری وڵاتانی هاوبەشی لوبنان، نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتی ئەوروپا، و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ناوچەیی و نێودەوڵەتی کۆدەکاتەوە".
    ئامانجی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانی لە لوبنان "کۆکردنەوەی هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دانیشتوانی لوبنان و فریاگوزاری بەپەلە و دەستنیشانکردنی ڕێگاکانی پشتیوانی لە دامەزراوەکانی لوبنان بەتایبەتی هێزە چەکدارەکانی لوبنان، کە گەرەنتی سەقامگیری ناوخۆی وڵات دەکەن". ،" بەپێی ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە.