بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دەرەوە ئیدانەی ئەو هێرشە چەكدارییەی كرد كە بارەگای كۆمپانیای پیشەسازیی فڕۆكەوانی و ئاسمانی لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا كردە ئامانج.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا - كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئیدانەی توندی خۆی بۆ ئەو هێرشە چەكدارییە دەردەبڕێت كە بارەگای كۆمپانیای پیشەسازیی فڕۆكەوانی و ئاسمانی لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا كردە ئامانج، كە ژمارەیەك كوژارو و برینداری لێكەوتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەكاتێكدا هاوسۆزی تەواومان لەگەڵ حكومەت و گەلی كۆماری توركیا دووپات دەكەینەوە، هاوخەمی دڵسۆزانەمان بۆ كەسوكاری قوربانییەكان دەردەبڕین، هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین.
وەزارەتەكە تەئكیدیكردەوە: لە هەڵوێستی پتەوی خۆی لە ڕەتكردنەوەی هەموو جۆرەكانی توندوتیژی و تیرۆر كە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری وڵاتان دەكات، و جەختیشیكردەوە: لە گرنگی چڕكردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە.