بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، سەرپەرشتی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی كرد بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ئەمنی لە سنووری نێوان عێراق و توركیا.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان، لیوای هێزە تایبەتەكان یەحیا ڕەسوڵ عەبدوڵا، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، دەڵێت: سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، سەرپەرشتی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی كرد، كە لە میانەیدا دوایین پێشهاتەكانی بارودۆخ و تەحەددیاتی ناوچەكە و كاریگەری و كاردانەوەكانیان لەسەر عێراق تاوتوێ كران، بەتایبەتی ئەو ڕووداوانەی لە لوبنان و فەلەستین ڕوودەدەن.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: كۆبوونەوەكە شایەتحاڵی گفتوگۆكردن بوو لەسەر دۆخی ئەمنی سنووری نێوان عێراق و توركیا و ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی لێكتێگەیشتنە ئەمنییەكانی نێوان هەردوو وڵات.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، بابەتەكانی كارنامەی كۆبوونەوەكە تاوتوێ كران و بڕیاری پێویست لە بارەیانەوە درا، بە شێوەیەك كە لەگەڵ پێداویستییەكانی بەرژەوەندی گشتی وڵاتدا بگونجێت.
کەشناسی: لهماوهی دوو رۆژدا باران دهبارێت