بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، تەئكیدیكردەوە: لەسەر هەڵوێستی عێراق لە پشتیوانیكردن لە دۆزی فەڵەستین و مافی چارەنوسی فەڵەستینییەكان و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان لەگەڵ پشتیوانی لە گەلی لوبنان بۆ روبەڕوبونەوەی پەلامارە دوژمنكارییەكان.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید پێشوازیكرد لە محەمەد ئەلحەسان نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و كلاودیۆ كوردونی جێگری.
لە سەرەتای دیدارەكەدا، كە ئەمڕۆ چوارشەممە 23-10-2024 لە كۆشكی بەغداد بەڕێوەچو، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق سڵاوی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانی بە سەرۆك كۆمار گەیاند، هاوكات سەرۆك كۆماریش سڵاوی بۆ سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان نارد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
سەرۆك كۆمار بەخێرهاتنی سەرۆكی نوێی نێردەی یونامی كرد و بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی نوێی لە عێراق پیرۆزبایی لێكرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست، هاوكات جەختیكردەوە: كە سەرۆكایەتی كۆمار پشتیوانی و پاڵپشتی دەكات بۆ راپەڕاندنی ئەرك و كارەكانی. دوپاتیشیكردەوە: كە عێراق دەیەوێت پەیوەندییەكانی بەهێزبكات و ئاسۆی هاریكاری لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوەكانی فراوان بكات.
هەر لەو دیدارەدا باس لە بارودۆخی گشتی سیاسی و ئابوریی عێراق كرا، هەروەها رۆڵی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بەدیهێنانی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی و جێبەجێكردنی پێوەرەكانی مافەكانی مرۆڤ و هەوڵەكان بۆ چارەسەركردن و كۆتاییهێنان بە دۆسێی ئاوارە و راگوێزراوان تاووتوێكران، هەروەها گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا و چۆنیەتی روبەڕوبونەوەی تەوەرێكی تری دیدارەكە بو، لەوبارەیەوە سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەوەدا: كە ئەركی لە پێشینە بریتییە لە هێنانەدی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا، جگە لە جێبەجێكردنی بەرنامەی كاری حكومەت كە ئامانج لێی باشتركردنی بارودۆخی ژیان و خزمەتگوزاری هاووڵاتیانە لەگەڵ سەرخستنی پێكەوەژیان و ئاشتی لە نێوان هەموو پێكهاتەكاندا.
هاوكات سەرۆك كۆمار باسی لە هەلومەرج و پێشهاتەكانی ئەمدواییەی ناوچەكە كرد و هیوای خواست نەتەوە یەكگرتووەكان رۆڵێكی گەورەتر بگێڕێت لە راگرتنی دەستدرێژیەكان دژی گەلانی فەڵەستین و لوبنان، هەروەها هاوكاری پێویست پێشكەش بە ئاوارەكان بكات و كاربكات بۆ چەسپاندنی ئاسایش و ئاشتی، هاوكات جەختیكردەوە: لەسەر هەڵوێستی عێراق لە پشتیوانیكردن لە دۆزی فەڵەستین و مافی چارەنوسی فەڵەستینییەكان و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان لەگەڵ پشتیوانی لە گەلی لوبنان بۆ روبەڕوبونەوەی پەلامارە دوژمنكارییەكان.
لای خۆیەوە محەمەد ئەلحەسان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە كاركردنی لە عێراق وەك نوێنەری سكرتێری گشتی و هیوای خواست بۆ دروستكردنی پەیوەندی نزیك كە ببێتەمایەی هێنانەدی ئامانجەكانی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكە لە پێشكەشكردنی هاوكاری بە عێراق، كە یەكێكە لە وڵاتانی دامەزرێنەری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان.
هەروەها محەمەد ئەلحەسان باسی لە پلانی داهاتووی چالاكییەكانی نێردەی نێودەوڵەتی بۆ هاوكاریكردنی عێراق (یونامی) كرد و جەختیكردەوە: لەسەر ئامادەیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پاڵپشتیكردنی عێراق لە بوارە جۆراوجۆرەكانی گەشەپێدان و فێركردن و مرۆیی، بەشێوەیەك كە پەیوەندییەكە بەهێزتربكات و بناغەی هاریكاری بنیاتنەر لەنێوان عێراق و رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دروستبكات.