بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: خزمەتگوزاری تەندروستی بابەتێكە ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی تەندروستی پەرلەمان كرد.
لە میانی دیدارەكەدا سەرۆك وەزیران، تەئكیدی لەگرنگی یەكخستنی پەیوەندی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێكردن و یاسادانان كردەوە بەمەبەستی پاڵپشتیكردنی پلان و بەرنامەی پەرەپێدان و جەختكردنەوە لەسەر كاری لیژنەكانی پەرلەمان، لەگەڵ ئەو بەرگە یاساییەی بۆ پڕۆژە تەندروستییەكان دەستەبەری دەكەن كە حكومەت لە سەرانسەری عێراق كار لەسەر دەكات.
راشیگەیاند: خزمەتگوزاری تەندروستی بابەتێكە كە ناكرێت پشتگوێ بخرێت.
رونیشیكردەوە: دۆسیەی تەندروستی نوێنەرایەتی یەكێك لە دۆسیە گرنگەكان دەكات كە لە بەرنامەی حكومەتدا هاتووە لەنێو پێنج ئەولەویەتی بنەڕەتیدا، كە لە پڕۆژە گەورەكاندا بەرجەستە بووە لە كەرتی تەندروستیدا كراونەتەوە و تەواوكراون، بەتایبەتی سەبارەت بە كاركردن و بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەكان لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییە تایبەتمەندەكان.