ئەعرەجی: حكومەت كار لەسەر گەورەترین پرۆسەی یەكخستنی كۆمەڵایەتی دەكات بۆ ئەو كەسانەی لە كەمپی هۆلەوە هاتوون

ئەمنی
  • 23-10-2024, 18:29
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی، تەئكیدیكردەوە: كە حكومەت كار لەسەر گەورەترین پرۆسەی یەكخستنی كۆمەڵایەتی دەكات بۆ ئەو كەسانەی لە كەمپی هۆلەوە هاتوون.
    ڕاوێژكارێتی ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا - كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: كۆنفرانسێكمان ئەنجامدا بۆ هەڵسەنگاندن و نوێكردنەوەی ستراتیژی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بۆ ساڵانی (2012 - 2025)، بە هەماهەنگی لەگەڵ دژە تیرۆر و بە هاوكاری نوێنەرایەتی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەعرەجی بە وتارێك كۆنفرانسەكەی كردەوە كە تیایدا پیرۆزبایی پێشكەش بە دەزگای دژە تیرۆر و سەرۆكەكەی و پیاوانی ئاسایشی نیشتمانی و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كرد، لەسەر ئەو ئۆپەراسیۆنە چۆنایەتییەی ئەم دواییە كە بەناو والی عێراق و كۆمەڵێك تیرۆریستان كۆشت، هەروەها سوپاسی نوێنەرایەتی یەكێتی ئەوروپا و باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپای لە عێراق كرد بۆ هەوڵەكانیان لە پشتیوانی هێزە ئەمنییەكانی عێراق و سەرجەم فەرماندە سەربازییەكان.
    بەپێی بەیاننامەكە ئەعرەجی جەختیكردەوە: عێراق ئەمڕۆ دوور لە تیرۆرە و ئێمە كاردەكەین بۆ پاراستنی ئاسایش و دەستەبەركردنی سەركەوتنەكانی و دەبێت بەپێی پرەنسیپی هاوڵاتیبوون كاربكەین، دوور لە ناسیۆنالیزم و تایفەگەری، چونكە عێراق هەمووان كۆدەكاتەوە، و دەبێت هەستی پەراوێزخستن بەجێبهێڵرێت، بەپێی یاسا كاربكات، و هاوڵاتی دەبێت متمانەی بە دەوڵەت و دامەزراوە دادوەرییەكانی هەبێت.
    راشیگەیاند: هیچ عێراقیەك پلە یەك یان پلە دوو یان هەر شتێكی تر نییە، عێراقییەكان هەموویان یەكسانن، حكومەت بەهێزە و دامەزراوەكانی دەوڵەت بەهێزن و كاردەكەن بۆ بەرزكردنەوەی یەكگرتوویی كۆمەڵایەتی.
    رونیشیكردەوە: حكومەت كار لەسەر گەورەترین پرۆسەی یەكخستنی كۆمەڵایەتی دەكات بۆ ئەو كەسانەی لە كەمپی هۆلەوە هاتوون، كە لە كەمپی جدعە لە ژێر چاودێری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران و سەرجەم دەزگاكانی دیكەدان، تا ئێستاش زیاتر لە دوو هەزار خێزان گەڕێنراونەتەوە ناوچە رەسنەكانیان و 600 خێزانەكەی دیكەش لە قۆناغی چاكسازیدان، ئەمەش وەك ئامادەكارییەك بۆ گەڕاندنەوەیان و پێدانی دەرفەتێك بۆ ژیانیان.