بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت، داوای یەكخستنی دیدگا و هەڵوێستەكانی كرد لە چوارچێوەی پڕۆژەیەكی ئیسلامی عەرەبیدا كە لوبنان و فەلەستین بپارێزێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت، ئەمڕۆ لە بەیروتی پایتەخت لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی لوبنان نەبیه بەڕی كۆبووەوە، لە چوارچێوەی سەردانێكی فەرمی بۆ هاوسۆزی لەگەڵ برایانی لوبنانی و فەلەستینی، و لە وەڵامی ڕێنماییەكانی مەرجەعی باڵای ئایینی ( سێبەی بەسەرمانەوە بێت) لەسەر پێویستی پشتیوانی لێكردن و كەمكردنەوەی ئازارەكانییان و لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەكانی عێراق بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی زایۆنییەكان بۆ سەر گەلانی ناوچەكە.
مەندەلاوی جەختیكردەوە: عێراق هەوڵی دیپلۆماسی گەورەی پەرلەمانی دەدات لە كۆڕبەندی نێودەوڵەتی و هەرێمییدا، دوایینیان بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی یەكێتیی پەرلەمانی نێودەوڵەتی و كۆبوونەوەی بەپەلەی پەرلەمانی عەرەبی، بۆ ئەوەی داوا لە وڵاتانی جیهان بكات چالاكانە بەشداری بكەن بە مەبەستی فشارخستنە سەر ڕاگرتنی تاوانەكانی جینۆساید كە لەلایەن قەوارەی تیرۆریستی زایۆنیی دژی هاوڵاتیانی مەدەنی لە لوبنان و فەلەستین ئەنجام دەدرێن، و وتیشی: كردەوە دڕندەكانی سەركردە و هێزە داگیركەرەكان مەترسییەكی گەورە بۆ سیستەمی نێودەوڵەتی و یاسا مرۆییەكان پێكدەهێنن، و نوێنەرایەتی تەحەددایەكی ڕاستەقینە دەكەن بۆ ئاشتی و ئاسایشی جیهانی، و ئەگەر فراوانتر بن، ئاماژە بە بوومەلەرزەیەكی ئابووری وێرانكەر دەكەن كە هەڕەشە لە گەلانی ناوچەكە و هەموو جیهان دەكات.
هەروەها مەندەلاوی لەگەڵ بەڕی باسی لە دەستپێشخەری و پێشنیارەكانی بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی زایۆنییەكان و پێشگرتن لە فراوانبوونی ململانێ لە ناوچەكە كرد و وتیشی: عێراق لە پاڵ براكانیدا وەستاوە و بە هەموو ڕێگایەكی مومكین كار بۆ دەستەبەركردنی سەركەوتنی هەوڵەكانی ئاشتی و گەڕانەوەی سەقامگیری لە لوبنان و فەلەستین دەكات.
داواشی لە پەرلەمانی ئیسلامی و عەرەبی كرد كە پشتیوانی لە هەوڵە دیپلۆماسییەكانی پەرلەمانی عێراق بكەن بۆ سنوورداركردنی كوشتن و لەناوبردنی زایۆنیەكان و یەكخستنی دیدگا و هەڵوێستەكان لە چوارچێوەی پڕۆژەیەكی ئیسلامی عەرەبیدا كە سەروەری لوبنان و فەلەستین بپارێزێت و داخوازییە دادپەروەرەكانی لوبنان و فەلەستین بەدیبهێنێت ، ئەوە جگە لە پێشكەشكردنی پاڵپشتی و هاوكاری ڕاستەقینە بۆ ئەو دوو وڵاتە برایە، و دابینكردنی پێویستەكان بۆ كەمكردنەوەی ئازارە مرۆییەكانیان.