سەرۆك وەزیران جەختی لەسەر پێویستی نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی فڕۆکەخانەی بەغدا بەگوێرەی نوێترین تایبەتمەندییەکان کردەوە

سیاسی
  • اليوم, 15:59
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕێنمایی کرد کە پێویستی نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی فڕۆکەخانەی بەغدا بەپێی دوایین تایبەتمەندییەکان بێت.
    نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە” 
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەڵ شاندی دەزگای دارایی کردنی نێودەوڵەتی ‏IFC بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ پڕۆژەی پەرەپێدانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد”. 
    هەروەها لە ڕاگەیاندراوێكدا ئەوەیش هاتووە ”لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ئەو هەنگاوانە کرا، کە دەزگای دارایی کردنی نێودەوڵەتی ‏IFC دەیگرێتەبەر، بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنان و کۆمپانیا تەیبەتمەندەکان بە بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکان، کە ژمارەیان گەیشتووەتە 14 کۆمپانیا”
    هەر بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەكە ”سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لەسەر بەردەوام بوونی حکومەت سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان، و و توێژینەوەیەکی قووڵی بۆ کراوە، هەروەها پانتاییەک لە توێژینەوەی بردووە لەسەر ئاستی حکومەت و وەزارەتی گواستنەوە”.
    سودانی ئاماژەی بەوەدا کە ”مۆدێلی تایبەت بە پڕۆژەکە چەندین سوودی لەخۆگرتووە، ئەمەش وایکردووە زۆربەی فڕۆکەخانە سەرکەوتووەکانی ناوچەکە کاری لەسەر بکەن و لەڕێگەیەوە بەڕێوەببرێن”’ هەروەها فەرمانی ئەوەشی کرد کە ”پرۆسەکانی نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدان دەبێت بەپێی نوێترین تایبەتمەندی و ئەو ستانداردانە بێت کە لە لایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەندیدار بە فڕۆکەخانەکانەوە دیاری کراوە و ئاماژەی بەوەدا کە پڕۆژەکە دوو بنەمای سەرەکی بەدیدەهێنێت، یەکەمیان دوو هێندەکردنی قازانج و داهاتە، ئەوی دیکەیان باشترکردنی ئەو خزمەتگوزاریانەیە کە پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکرێت”.