سەرۆك وەزیران عەلی لامی ڕاسپارد بۆ پۆستی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی

سیاسی
  • اليوم, 15:22
  • +A -A

    بەغدا - INA 
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا عەلی لامی بۆ پۆستی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ڕاسپێرێت، لە شوێنی حەیدەر حەنون.
    لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە، “سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیاریدا محەمەد عەلی لامی بۆ پۆستی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ڕاسپێرێت، لە شوێنی حەیدەر حەنون، کە ئەنجوومەنی  وەزیران لە دانیشتنی دوێنێی خۆیدا دەنگی دا وەک ڕاوێژکاری تایبەت لە وەزارەتی داد، و ڕاسپاردەیەکی بەرزکردەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر ئەم بابەتە”.
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران هەوڵەکانی حەیدەر حەنونی بەرز نرخاند، لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە درێژایی ماوی سەرۆکایەتی کردنی دەستەکە ”و جەختی لەوە کردەوە کە ”حکومەت بەردەوام دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، کە بە یەکێک لە ئەولەویاتەکانی دادەنرێت، و هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆکی نوێی دەستەکە خواست”
    جێگای باسە کە محمد عەلی لامی كۆنترین بەڕێوەبەری گشتی دەستەی دەستپاکییە، هەروەها ئەزموونێکی بەرفراوانی هەیە لە کاری یاسایی و کارگێڕی پەیوەست بە دەستپاکی.