بەغدا -INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکایەتی کۆمار داوای لە هەموو لایەنە سیاسییەکان کرد بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم لەسەر مێزی وتووێژ دابنیشن.
سەرۆکایەتی کۆمار لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە، “بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستان، و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەکەین و ئەو قەوارانە کە بەشداریان لەم مافە دیموکراسییە گرنگەدا کردووە، بە بەرز نرخاندنی ئەو پیشەییبوون و ڕاستگۆیە کە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکاندا نیشانیداوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، سەرۆکایەتی کۆمار داوای لە “هەموو لایەنە سیاسییەکان کردووە لەسەر مێزی دیالۆگی نیشتمانی بنیاتنەر دابنیشن، بە ئامانجی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم لەسەر ئەو بناغانەی کە خزمەتکردنی خەڵک لە لوتکەی ئەولەویەتەکانیدا دادەنێت، و کاربکات بۆ... بەهێزكردنی پرۆسەی بنیادنان و ئاوەدانکردنەوە، پشتگیری لە بوژانەوەی ئابووری، و بەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەڵبژاردن جگە لەوەی شایستەیەکی دەستووری سەرەكییە، پایەیەکی بنەڕەتی سیستەمی دیموکراسی پەرلەمانی فیدراڵی یەکگرتوومانە، هاوکات جێگای شانازییە بۆ هەموو عێراقییەکان لەم ڕوانگەیەوە سەرۆکایەتی کۆمار داوای "ڕێزگرتن لە ئەنجامەکان" دەکات لە هەڵبژاردنەکان و ئیرادەی ئازادی خەڵک”.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، سەرۆکایەتی کۆمار،“پشتیوانی خۆی بۆ تەواوکردنی ڕێكارەكانی دەستووری و دیموکراسی لە ناوچەی کوردستان، بە شێوەیەک کە یەکێتی نەتەوەیی پتەوتر بکات و خواستەکانی گەلەکەمان بۆ گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی و پێشکەوتن بەدەست بهێنێت دووپات کردەوە.