دادگای تاوانەکانی زيقار دوو حوکمی لەسێدارەدانی بەسەر تاوانبارێکی تیرۆریستیدا دەرکرد

ئەمنی
  • 23-10-2024, 12:50
  • +A -A

    زیقار INA

    ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای تاوانەکانی زيقار دوو حوکمی لەسێدارەدانی بەسەر تاوانبارێکی تیرۆریستیدا دەرکرد بەهۆی کوشتنی دوو کەس لە سوپای عێراق لە ساڵی ٢٠١٤ بە پاڵنەرێکی تیرۆریستی
    ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە ڕاگەیاندراوێكدا  کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا ، هاتووە، “تاوانبارەکە کە سەر بە چەتەکانی تیرۆریستی داعش بووە، دوو ئەفسەری ڕفاندووە و کوشتووە، کە لە وەزارەتی بەرگری کاردەکەن، یەکێکیان بە پلەی موقەدم ڕوكن و مولازم لە پارێزگای نەینەوا/قەزای حەمدانییە”.
    هەروەها ئەوەیش هاتووە كە "ئەو دوو بڕیارە بە پێی بڕگەکانی مادەی دوو/1/3/5/8 و بە پێی مادەی چوار/1ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ژمارە 13ی ساڵی 2005 دەرچووە".