عەتەبەی عەباسی کاروانی هاوکاری چوارەم گەیاندە ئاوارەكانی لوبنان

ناوخۆ
  • اليوم, 12:45
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ چوارشەممە عەتەبەی پیرۆزی عەباسی ناردنی چوارەمین کاروانی هاوکاری بۆ فریاگوزاری ئاوارەی لوبنانی لە سوریا ڕاگەیاند.
    عەتەبەی عەباسی لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ئاماژەی بەوەکردووە، "کاروانی هاوکاری چوارەم بۆ فریاکەوتنی ئاوارە لوبنانییەکان لە سوریا نێردراوە، کە بڕێکی زۆر لە خۆراک و پێداویستیی پزیشکی و پێداویستیی پێویست لەخۆدەگرێت".