فڕۆکەخانەی تەلئەبیب دوای ڕێگریکردن لە دوو مووشەک کە لە لوبنانەوە ئاراستەکرابوون داخرا

جیهانی
  • اليوم, 10:31
  • +A -A

    بەدواداچوون -INA
    میدیاکانی داگیرکەری زایۆنیستەکان دوای ڕێگریکردن لە دوو مووشەک کە لە لوبنانەوە هەڵدرابوون، فڕۆکەخانەی تەلئەبیب داخرا.
    لای خۆیەوە سەرچاوەکان پشتڕاستیان کردەوە کە دەنگی تەقینەوەیەک لە تەلئەبیب بیستراوە و هاتوچۆی فڕۆکەخانەی بن گوریۆن ڕاگیراوە.
    بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هەڵمەتەکانی شەوانە لەلایەن دوژمنەوە بۆ سەر نەبتيه و بەعلەبەک-هەرمێل لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات، 19 کەس شەهیدبوون و 35 هاوڵاتی مەدەنیش برینداربوون.