مەسقەت - INA
قەیس عامري باڵیۆزی عێراق لە مەسقەت ڕایگەیاند، سوڵتانییەتی عومان ئەندامانی شاندی هەڵبژاردەی عێراق و هاندەرانی عێراقی لە ڤیزەی چوونە ژوورەوە وڵاتەكەیان بەخشیوە، بەمەبەستی بەشداریکردن لە یارییەکەی عێراق و عومان کە بڕیارە مانگی نۆڤەمبەری داهاتوو ئەنجامبدرێت.
لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، عامری “سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی سوڵتانییەت دەربڕی بۆ هاوکاریکردنیان و پێشکەشکردنی ئەم ئاسانکارییە گرنگانە کە ڕەنگدانەوەی قووڵی پەیوەندییە برایەتییەکانی نێوان هەردوو وڵاتن، ” ئاماژە بەوە دەکات کە “باڵیۆزخانەی عێراق لە مەسقەت هەوڵی زۆر دەدات بۆ دابینکردنی باشترین ئاسانکاری بۆ هاووڵاتیانی عێراقی کە ئارەزووی بەدواداچوونی ئەم ڕووداوە وەرزشییە گرنگە دەکەن.”
ڕوونیشیکردەوە، "ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پاڵپشتیکردنی هاریکاری وەرزشی و بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان هەردوو گەلی برادا دێت"، جەختیشیکردەوە "باڵیۆزخانەی عێراق بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگییەکانی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عومان بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتنی بەشداریی هەڵبژاردەی عێراق و ئامادەبوونی هاندەرانی هەڵبژاردەی عێراق”.