کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لیژنە بۆ پۆلێنکردنی سکاڵاکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکدەهێنێت

ناوخۆ
  • أمس, 22:34
  • +A -A

    به‌غدا-INA- ئیڤان ناسر
    ئەمڕۆ سێشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، پێکهێنانی لیژنەکانی پۆلێنکردنی سکاڵاکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند، هاوکات ئەولەویەت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵیان دادەنێت.
    جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان سێ لیژنەی پێکهێناوە بە مەبەستی پۆلێنکردنی سکاڵاکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
    ئاماژەی بەوەشکرد" لیژنەکان بە سەرپەرشتی ئەندامێکی دەستەی کۆمیسیاران و ئەندامێتی بەڕێوەبەرێکی گشتی پێکهێنراون، هەروەها فەرمانبەری یاسایی پسپۆڕ لە بەشی سکاڵاکان.
    ئەو ڕوونیشیکردەوە" لیژنەکان سکاڵاکان پۆلێن دەکەن بۆ زەرد و سەوز و سوور، زه‌رد هیچ کاریگەرییەکی نییە و ڕەتدەکرێتەوە بەهۆی پێشێلکردنی مەرجە فەرمی و جەوهەرییەکان، وەک ئەگەر سکاڵاکە بەبێ فۆڕم پێشکەشکرابێت، بەو پێیەی فۆڕمێکی تایبەت بۆ ئەم مه‌به‌سته‌ ئامادەکراوە، یان نەبوونی ناوی سکاڵاکار یان سکاڵاله‌سه‌ركراو.
     ئاماژەی بەوەشکردووه‌" پۆلێنکردنی سکاڵاکە بە سەوز بەو مانایەیە کە پێشێلکارییەک هەیە کە لەلایەن کارمەندانی كۆمسیۆن یان کارمەندانی دەنگدان، یان بریکاری حزبه‌كان، یان له‌لایه‌ن ده‌زگا ئەمنییەکانەوە ئەنجامدراوە و ئەمانە کاریگەرییان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نییە، بەڵام پێویستیان بە لێکۆڵینەوە هەیە بە مەبەستی لێپرسینەوە و سزادانی کەمتەرخەمەکان.
    ئاماژەی بەوەشکرد كه‌پۆلێنکردنی سێیەمی سکاڵاکان سوورە، ئەمەش کاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەیە، کۆمسیۆنیش ئەولەویەت به‌مانه‌ دەدات، ئەنجومەنیش بڕیارێک لەبارەیانەوە دەدات، وەک دەستکاریکردنی کاغەزی دەنگدان، وجەختیشیکردەوە كه‌کەیسی ساختەکارییەکان بە دەرکردن یان هەڵوەشاندنەوەی دەنگەکان سزا دەدرێن، یان ڕێکارێکی یاسایی کە دەستەی کۆمیساریای بە گونجاو دەزانێت،ئەمە لەگەڵ تاوانی هەڵبژاردنەکاندا دەگونجێت."