سوپای زایۆنی دان بە کوژرانی یەکێک لە سەربازەکانی خۆیدا دەنێت

ئەمنی
  • 22-10-2024, 20:57
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئه‌مڕۆ سێشەممە، سوپای قەوارەی زایۆنی دانی بە کوژرانی یەکێک لە سەربازەکانی و برینداربوونی سێ سەربازی دیکەدا نا.
    بەپێی هەواڵی میدیاکان، سوپای زایۆنیستی کوژرانی یەکێک لە سەربازەکانی و برینداربوونی ٣ سەربازی دیکە لە سنووری باکووری وڵاتەکەی ڕاگەیاند.
    ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو سەربازە کاتێک موشەک کەوتۆتە سەر نوئوت مۆرده‌خای له‌باشووری کیریات شمۆنا بەهۆی هێرشێکی مووشەکییەوە کە لە لوبنانەوە ئاراسته‌كراوه‌ کوژراوە.
    کەناڵی عیبری ١٣ ئاشکرایکردووە، ئەو کەسە کوژراوە ناوی ساعر ئیلعاد نۆرسکی تەمەن ٢٧ ساڵه‌، خەڵکی تەلئەبیب بووە و چەکدارێکی یەدەگ بووە لە کەتیبەی ٥٠٨ و لە ئەنجامی ئەو هێرشه‌ موشەکانەی کە حزبوڵای لوبنان ئاراسته‌ی باشووری کیریات شمۆنا لە جەلیلی سەرەوە كردووه‌ 
    کوژراوە.