به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لەگەڵ محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز، شازادەی جێنشینی شانشینی سعودیە، ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی لوتکەی ئیسلامی سەبارەت بە ڕووداوەکانی ناوچەکە تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شازادەی جێنشینی شانشینی سعودیە، محەمەد، بن سەلمان بن عەبدولعەزیز ئەنجامدا.
ئاماژە بەوەشکرد لە میانی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌دا گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ئامرازەکانی بەهێزکردن و پەرەپێدانیان لە بوارە جیاوازەکاندا کرد، هه‌روه‌ها کارکردن بۆ پەرەپێدانی هاوبەشی دوولایەنە، و هەماهەنگی هەڵوێستەکان بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان، لە خزمەت و بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵاتی برادا.
هه‌روه‌ها وتی" له‌په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا باسیان لە پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە کرد، لە ژێر ڕۆشنایی ئەو پەرەسەندنە بەردەوامەی کەبه‌خۆیه‌وه ده‌بنێت، هەروەها هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بەو شەڕەی کە زیاتر لە ساڵێکە لە غەززە و لوبنان بەردەوامە، جگە لە گفتوگۆکردن سه‌باره‌ت به‌ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەبردنی لوتکەی ئیسلامی سەبارەت بە ڕووداوه‌كان و کاردانەوەیان کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەکەن.