به‌غدا-INA
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، نوێنەرایەتی کۆمەڵی دەوڵەتانی عەرەبی بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق 2024 ستایشی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانی کرد، جەختی لەوە کردەوە کە پڕۆسەی هەڵبژاردن بە ڕێکخستنێکی باش به‌رێوه‌چوو، لەگەڵ بەردەستبوونی کەرەستەی هەڵبژاردن لە بنکەکانی دەنگدان.
نوێنەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە به‌ده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە: لە چوارچێوەی پەرۆشی کۆمکاری عەرەبی بۆ پاڵپشتیکردنی پڕۆسەی دیموکراسی و چەسپاندنی حوکمڕانی باش، هەروەها لە وەڵامی ئەو بانگهێشتنامەیەی کەبه‌ده‌ستی ئەحمەد ئەبول غه‌یس ئەمینداری گشتی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی لە لایه‌ن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی کۆماری عێراقه‌وه گه‌یشتووه بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٤، سكرتێری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی داوای كرد نێرده‌یه‌ك بۆ چاودێریكردنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ڕێگه‌پێدراو مالك موسڵی ـ به‌ڕێوبه‌ری ئیداره‌كردنی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و یه‌مه‌ن پێكبهێنرێت، و ئه‌م نێرده‌یه له‌كۆمه‌ڵێك پسپۆر له‌كارمه‌ندانی سكرتاریه‌تی گشتی كۆماری عه‌ره‌بی پێكبێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە لە میانی ئەرکەکەیدا، نوێنەرایەتی پسپۆڕ لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کۆبووەوە، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە هەوڵەکانی کۆمسیۆن بۆ ئامادەکاری بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەکان. هاوکات لەگەڵ سەرۆکی فەرمانگەی هاوکاری هەڵبژاردنەکان و سەرۆکی ڕاوێژکاری هەڵبژاردنەکانی نوێنەری هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق (یونامی) كۆبووه‌وه."
هه‌روه‌ها لە میانی کۆبوونەوەکەدا، ئەو هەوڵانەی کە نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دراون لە بواری پێشکەشکردنی هاوکاریی هەڵبژاردنەکاندا، بۆ پشتیوانیکردنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنە جۆراوجۆرەکانی هەڵبژاردن کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە کۆماری عێراق ئەنجامدرا خرانه‌ڕوو، ئاماژەی بەوەشکرد کە نێردەی پسپۆڕان سەردانی ژمارەیەک ناوەندی هەڵبژاردنی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ڕۆژی دەنگداندا كرد.
هه‌روه‌ها وتی" پرۆسەی هەڵبژاردن بە ڕێکخستنێكی باش به‌ڕێوه‌چوو، بەو پێیەی ڕێکارەکانی کردنەوەی ناوەندەکانی دەنگدان و وێستگەکان بە شێوەیەکی دروست و لەڕێكه‌وتی دیاریکراوی یاساییدا كرانه‌وه، هەروەها کەرەستەی هەڵبژاردنیش لە دەنگدانەکەدا بەردەست بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد" ئامادەبوونی بریکارەکانی کاندیدەکان و چاودێرانی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی زۆر بوو بۆ چاودێریكردنی ڕێوره‌وی دەنگدانەکە، هەروەها بوونی هێزە ئەمنییەکان لە دەرەوەی بازنەی ڕاپرسییەکەدا نوێنەرایەتی فاکتەری ئەرێنی دەکرد لە بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە ساڵی 2024 له‌کەشێکی سەلامەت بەبێ ئەوەی کاریگەری لەسەر هەڵسوکەوتەکانی هەبێت ئه‌نجامدرا.
ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆمكاری عه‌ره‌بی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند"ڕێژەی بەشداریکردن بۆ دەنگدان بە درێژایی ڕۆژەکە زیاد ده‌بوو، له‌هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان به‌شداریان كرد، هاوکات هەوڵەکان بۆ ڕێکخستنی دەنگدەران لە دەرەوەی بنکەکانی دەنگدان و ڕێنماییکردنیان، و هاوکاریکردنیان لە ئاسانکاری پرۆسەی دەنگدان هه‌بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد" ناوەندەکانی دەنگدان لەکاتی دیاریکراوی یاساییدا لە کاتژمێر شەشی ئێوارە داخران، هەروەها ڕێکارەکانی پڕۆسەی ژماردن و ڕیزبەندی تەواو و دروست بوون بەگشتی، ئەمەش گوزارشتە لە زانیاری و ئاشنابوونی ستافی دەنگدان، ئاماژەی بەوەدا کە هەندێک كێشه‌ی تەکنیکی لە کارپێکردنی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی ژماردن و ڕیزکردندا هەبوون کە دوای ئەوە پرۆسەی ژماردنەکە به‌ده‌ستی ئه‌نجامدرا بۆ ئەوەی ئەنجامەکان دیار بكرێن.
لە کۆتاییدا وتی" نێردەی کۆمکاری عەرەبی دڵخۆشی خۆی دەردەبڕێت لە ئامادەکاری و ڕێکخستنی باش و کەشوهەوای ئارام و ڕێکوپێکی کە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان تێیدا بەڕێوەچوو. هاوکات سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و هەموو لایەنەکانی دیکە ده‌كه‌ین بۆ ئەو پشتگیری و هاوکارییەی کە پێشکەشیان کردووە له‌پێناو سەرکەوتنی ئەرکی نێرده‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی.