بهغدا-INA - نەسار حاج
ئەمڕۆ سێشەممە، حسێن عەللاوی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران، پشتڕاستی کردەوە کە تۆڕ و مەفرەزەکانی چەتەکانی تیرۆریستی داعش لەناوچهكان لە ناو مەودای دهزگا ئەمنییەکاندان، جەختیشی لەوە کردەوە کە بە کوشتنی سەرکردە تیرۆریستییەکان زۆر ئامانجیان بەدیهاتووە.
عەللاوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: کوشتنی بەناو (پارێزگاری عێراق- تاوانبار بە ناوی جاسم المزروعی) لە چەتە تیرۆریستەکانی داعش، بهپلاندانانێكی گەورەی دەزگای هەواڵگری لە دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دهزگای ئاسایشی نیشتمانی و لە ڕێگەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد کۆی گشتیی ئەو سەرکردە تیرۆرستانهی کە کوژراون، 9 سەرکردەی تیرۆریستیه كه لە هێڵی یەکەمی باندە تیرۆریستییەکانی داعشن، كوشتنیان لهدوای پلانێكی گەورە لەلایەن دەزگا هەواڵگرییەکان ودەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و لەڕێگەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە بووه.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی" دەزگاکان کاری خۆیان بە پەرۆشیان ئەنجامدا لەلایەن شانەی ئامانجکردنی هاوبەش لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و لە چوارچێوەی پلانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئهم كاره ئهنجامداوه لهپێناو لهناوبردنی سەرکردەی هێڵی یهكهمی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش وبە کوشتنی سەرکردە تیرۆریستییەکان و کۆتاییهێنان بە بوونی ئەوان لەسەر زەوییەکان پشتگیری زیاتر لهسهقامگیری و گهشهپێدان دهكرێت.
ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا کەڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە خاکی عێراقدا بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بووەتەوە لە ئەنجامی ئەو لێدانە ئازاربەخشانەی هێزە چەکدارەکانی عێراق بووه كه پاشماوەکانی بهوردی بهئامانجگرتووه، ئهمهش بهمهبهستی دابینکردنی پاڵپشتییە بۆ ئاسایش و سەقامگیری لە پارێزگا ئازادکراوەکان،
عەللاوی ڕاشیگەیاند" ئۆپەراسیۆنی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە ڕێگەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە پەیامێکی ستراتیژی گرنگی داوە کە ساڵی ٢٠٢٤ ساڵی دەستکەوتی هەواڵگرییە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تۆڕەکان و مەفرەزەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی، كهئێستا لهبن گورزی دهزگا ئهمنییهكانه، ئهمهش لە ئەنجامی ڕاهێنان و بەهێزکردنی هەواڵگری و یەکخستنی ستراتیژی لە بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان بۆ شکستپێهێنانی پاشماوەکانی داعش لە عێراق بهدهستهاتووه.
ئەمڕۆ سێشەممە، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران، کوشتنی بەناو (والی عێراق) لە داعش لە ئۆپەراسیۆنێکی جۆریدا لە چیای حەمرین ڕاگەیاند.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات