بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ڕافیدەین لقەکانی ئاڕاستە کرد بۆ ئاسانکاری بۆ تەواوکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکی ڕافیدەین لە ڕاگەیەندراوێکدا- کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەتی پەیوەست بە بەدواداچوون بۆ کاروباری هاووڵاتیان، بەڕێوەبەری گشتیی بانكی رافیدەین، بەشێوەیەکی گشتی و بەدواداچوون بۆ کاروباری هاووڵاتیان بانک.
عەلی کەریم حسێن، ژمارەیەک لە لقەکانی بانکی بهسهركردهوه و ئامانج لەم بهسهركردنهوه پێداچوونەوەبوو بە پێشکەوتنی کارەکانی بانکی و دڵنیابوون لە ڕەوت وئاراستهی كاری ئەو لقانە.
ههروهها گوتی" لە میانەی سەردانەکەدا بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ڕافیدهین چاوی بهکۆمەڵێک هاووڵاتی كهوت، لەوێ گوێی لە داواکاری و پێشنیارەکانیان بوو بهمهبهستی بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی پێشکەشیان دهكرێت و کارکردن بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە بەپێی یاسایی و ڕێنمایی و ڕێکارەکان.
ههروهها بەڕێوەبەری گشتی بانکی ڕافیدەین ڕێنمایی کرد كهئاسانکاری بۆ تەواوکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان بكرێت، وجەختیشی لهگرنگی باشترکردنی ڕەوتی کاری بانکی و پتهوكردنی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هاووڵاتیان كردهوه بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانیان بە شێوەیەکی کاریگەر.