بهغدا-INA
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، گەیشتە بەیروت و هاوسۆزی عێراق لەگەڵ گەلی لوبنان دووپاتكردهوه.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاند" موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت گەیشتە بەیروتی پایتەختی لوبنان، کە سبەی چوارشەممە لهگهڵ ژمارەیەک لهبەرپرسی باڵا کۆدەبێتەوە، لەنێویاندا سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان، نەبیه بڕی.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە كهسەردانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دوای گەڕانەوەی دێت لە کۆنگرهی یەکێتی پەرلەمانەکان لە جنێڤ، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دیپلۆماسی پەرلەمانی عێراق بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی دژی گەلانی لوبنان و فەلەستین، ههروهها لەچوار چێوهی هەوڵه دیبلۆماسیه پهرلهمانیهكانی عێراق بۆ ئەوەی ناوچەکە نەخلیسکێتە ناو کورەی شەڕێکی بەرفراوان، جگە لەوەی پەیامێکی پشتیوانی و دەربڕینی حکومەت و پەرلەمان و گەلی عێراقە بۆ دهڕبڕینی هاوسۆزی لەگەڵ برایان لە لوبنان و فەلەستین، و ئیدانەكردنی تاوانە جینۆسایدیهكانی زانیۆنستی لهدژی گەلانی ناوچەکە.