لەژێر دروشمی (ئاسایش و ئاشتی).. کۆنگره‌ی ساڵانەی ژنان بۆ پشتیوانی لە ژنانی فەلەستین و لوبنان سازكرا

ناوخۆ
  • 22-10-2024, 17:14
  • +A -A

    به‌غدا-INA- حەسەن فه‌واز
    ئەمڕۆ سێشەممە، فه‌رمانگه‌ی نیشتمانی بۆ ژنانی عێراق لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران کۆنگره‌ی ساڵانەی ژنان و ئاسایش و ئاشتی لەژێر دروشمی (ئاسایش و ئاشتی) بۆ پاڵپشتیکردنی ژنان لە فەلەستین و لوبنان ئه‌نجامدا.
    بەڕێوەبەری گشتیی فه‌رمانگه‌، یوسرا ئەلعەلاق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" فه‌رمانگه‌ی 
    نیشتمانی بۆ ژنانی عێراق لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران کۆنگره‌ی ساڵانەی تایبەت بە ژنان و ئاسایش و ئارامی له‌ژێر دروشمی (ئاسایش و ئاشتی) بۆ پاڵپشتیکردنی ژنان لە فەلەستین و لوبنان سازدەکات، تێدا فه‌رمانگه‌ی  نیشتمانی بۆ ژنانی عێراق كار وچالاكی ودەستکەوتەکان لە ماوەی ساڵانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٤ خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها   نوێنەرانی باڵیۆزخانەی لوبنان و باڵیۆزی لوبنان چالاكییه‌كی باشی تێدا له‌گه‌ڵ به‌شداری نوێنەری کەرتی ژنان لە باڵیۆزخانەی فەلەستین.
    عەلاق وتی حکومەتی عێراق پشتگیری لە دۆزی فەلەستینی لە غەززە کردووه‌، هەروەها پشتگیری لە لوبنانیش كردووه‌ به‌پێش كێش كردنی دەستپێشخەرییە مرۆییەکان بۆ پێشکەشکردنی یارمه‌تی و هەوڵی مرۆیی بۆ پشتیوانیکردنی ئاوارە و هەروەها نەخۆشخانەکانی له‌ غەززە و فەلەستین،  ئاماژەی بەوەشکرد كه‌ كۆنگره‌كه‌ بریتی بوو لە ئەنجامدانی دوو دانیشتن کە ژمارەیەک وەزارەت بەشدارییان تێدا کردبوو”.
    ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی" فه‌رمانگه‌ی نیشتمانی بۆ ژنانی عێراق دەستپێکردنی ئامادەکردنی سێیەم پلانی نیشتمانی بۆ ژنان و ئاسایش و ئارامی بۆ ساڵانی ٢٠٢٥-٢٠٣٠ ڕاگەیاند".
    لە بەرامبەردا، بەڕێوەبەری بەشی کاروباری ئافرەتان لە تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراقی، ئیسرا ئەلعەتار، بە ئاژانس له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به‌پرسی ژنان، هەروەها ئەو پاڵپشتییەی کە تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراقی پێشکەشی حکومەتی عێراق و فه‌رمانگه‌ی نیشتیمانی دەکات لە سەرجەم کەرتەکانی ژناندا، و ڕوونیکردەوە كه‌پەیامی میدیا کارێکی ئاسان نییە، ئێمە لە تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراقی په‌یام ئاراسته‌ كۆمه‌ڵگا بەگشتی دەکەین بۆ بەرەوپێشبردن و بەهێزکردنی ژنان لە ڕێگەی ئه‌م پەیامانەوە.


    هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند" ئەم کۆنگره‌ ئەمڕۆ لەژێر دروشمێكی بەرزەوە بەڕێوەچوو"  پێکەوە بۆ ئاسایش و سەلامەتی ژنان لە لوبنان و فەلەستین. ئەمە بۆ عێراق وحکومەته‌كه‌ی تازە نییە لە بواری پاڵپشتی مرۆیی وهاوكاری كه‌پێش كێش به‌وڵاتانی خوشک ده‌کات.