بەغداد - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی كوشتنی بەناو (والی عێراق)ی داعش بە چاودێری فەرماندەی گشتی ئەنجامدراوە.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: كاتێك ئازایەتی و ئیرادەی پیاوانی عێراق یەكدەگرنەوە، سەركەوتن دەبێتە نازناوی ئەوان كە لە بەرەكانی شەڕدا ناسراون و بە قارەمانێتی تاقیكرانەوە، بۆیە شایستە بوون بۆ لێدانی هەر كەسێك كە بوێری ئەوەی هەبوو دەستكاری ئاسایشی عێراقی شارستانی بكات، دوای پشت بەستن خوا و سوپاس بۆ ڕێنمایی و بەدواداچوونی بەردەوامی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، و لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتیی و قارەمانانە لەلایەن پیاوە ئازاكانی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مەفرەزەكانی ئاسایشی نیشتمانی، و بە بەدواداچوونی تەكنیكی ورد كە چەند مانگێكی خایاند بۆ جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بۆ ڕاوكردنی ئەو سەركردە و ئەندامانەی باندە تیرۆریستییەكانی داعش كە ماونەتەوە و لە ژێر چاودێری و پلاندانان و بەدواداچوونی هەواڵگری تەكنیكی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، پاڵەوانەكانی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مەفرەزەكان ئاسایشی نیشتمانی توانیان بگەنە یەكێك لە بارەگا گرنگەكانی سەركردەكانی داعش لە چیای حەمرین كە لە ڕووی جوگرافییەوە ئاڵۆزە.
ئاشكراشیكرد: ئەمە بە پاڵپشتی تەكنیكی و ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری دروست لە لایەن هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی مەیدانی بەرپرسی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ژمارەیەك فەرماندە و بەڕێوەبەری ئەمنی لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، و بە هەماهەنگی و بەدواداچوون لەلایەن جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانەوە، و بەهاوكاری پیاوە ئازاكانمان كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەنجامدرا، (9) تیرۆریست كوژران، لەنێویاندا بەناو والی تاوانكاری عێراق بەناوی (جاسم مزروعی ئەبو عەبدولقادر) و سەركردەكانی تری هێڵی یەكەمی چەتەكانی تیرۆریستی داعش، و دواتر ناو و وردەكارییەكانیان دوای ئەنجامدانی پشكنینی وردی دی ئێن ئەی ڕادەگەیەنرێت.
رونیشیكردەوە: دەست بەسەر بڕێكی زۆر چەك و كەرەستە و كەلوپەلدا گیراوە لە (8) شوێن كە لەلایەن ئەم باندە شكستخواردووانە بەكارهێنراون و هێزەكە توانی بەتەواوی لەناویان ببات، هەروەها وەرشەی گەورە بۆ دروستكردنی ئامێری تەقەمەنیش تێكشكێندرا، جەختیشیكردەوە: ئۆپەراسیۆنەكە هێشتا بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشكرد: تۆڵەسەندنەوەی دادپەروەرانە بەردەوام دەبێت بەرامبەر بە پاشماوەی مەفرەزە شكستخواردووەكانی داعش، و ئەوانیش لەسەر خاكی پاكی عێراق ئامادەیییان نابێت.
هەر ئەمڕۆ سێشەممە، فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، كوشتنی بەناو (والی عێراق) لە داعش لە ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتیدا ڕاگەیاند.