لیوا رەسوڵ: كوشتنی بەناو (والی عێراق) پەیامێكی بەهێزە بۆ تیرۆرستان

ئەمنی
  • 22-10-2024, 15:31
  • +A -A

    بەغداد - INA - فاتیمە رەحمە
    ئەمڕۆ سێشەممە، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لیوا یەحیا ڕەسوڵ، تەئكیدیكردەوە: كوشتنی (والی عێراق) پەیامێكی بەهێزە بۆ تیرۆرستان، وتیشی: ئەمە كاریگەرییەكی زۆری لەسەر باندە تیرۆریستییەكان دەبێت.
    رەسوڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی، ڕاگەیاند: ئۆپراسیۆنی قارەمانانە بۆ بەئامانجگرتنی سەركردەكانی ڕیزی یەكەمی چەتەكانی داعش، لەوانە بەناو (والی عێراق) و 8 سەركردەی باڵای، بە بەدواداچوونی بەردەوامی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، و ڕێنماییەكانی بۆ بەردەوامبوون لە لێدانی سەرە ڕزیوەكان و بەدواداچوونیان لە هەر شوێنێكدا بن، لە كاتێكدا هەوڵێكی گەورە و جیاواز لە لایەن پاڵەوانانی دەزگای دژە تیرۆر و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە ماوەی چەند مانگێكدا هەبوو ، بە بەدواداچوونی ورد بەپێی هەوڵێكی هەواڵگری چڕ و هەماهەنگییەكی بەرز لە نێوان هەردوو دەزگای ئەمنی و هەواڵگری، و هەوڵێكی جیاواز بۆ سەركردایەتیكردنی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە ڕێگەی هەماهەنگی و چاودێری و دابەشكردنی رۆڵەكانەوە.
     ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم ئۆپەراسیۆنە پەیامێكی بەهێزە بۆ تیرۆر، وتیشی: دەزگا ئەمنییەكان و هێزە چەكدارەكانی عێراق بەردەوامن لە ئامانجكردن و لێكۆڵینەوە لەو باندە تیرۆریستیانەی كە لە ناو خاكی عێراقدا ماونەتەوە، و هیچ شوێنێكیش لەناو خاكی عێراقدا سەلامەت نابێت بۆ ئەو باندە تیرۆریستانە.
    جەختیشیكردەوە: ئۆپەراسیۆنەكە كاریگەرییەكی زۆر بەرچاوی دەبێت لەسەر باندە تیرۆریستییەكان، بەو پێیەی دەبێتە هۆی لەدەستدانی فەرماندەیی و كۆنتڕۆڵیان، هەروەها ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر لەدەستدانی ورەیان، و وتیشی: هێزە ئەمنییەكان بەردەوامن لە ڕاوەدوونانی باندە تیرۆریستییەكان و لەژێر هێرشی دەزگای هەواڵگری و سەربازی و هێزی ئاسمانی عێراقیدا دەبن، كە ئەوانیش لەم ئۆپەراسیۆنەدا بەشدارییان كردووە.