بەغداد - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، نامەیەكی لە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسرەوە پێگەیشت بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی شارستنانی جیهانی، كە لە 4 - 8ی تشرینی دووەمی داهاتوو لە قاهیرە بەڕێوەدەچێت.
سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەك كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە باڵیۆزی كۆماری میسری عەرەبی لە عێراق ئەحمەد سەمیر،و تیایدا باڵیزی میسر نامەیەكی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆك كۆماری میسری ڕادەست كرد كە بانگهێشتنامەیەكی فەرمی لەخۆگرتبوو بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی شارستانی جیهانی، كە لە 4 تا 8ی تشرینی دووەمی داهاتوو لە قاهیرە بەڕێوەدەچێت .
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: باڵوێز سڵاوی سەرۆك سیسی گەیاندە سەرۆك كۆمار و هیوای تەندروستییەكی باش و سەركەوتنی و بۆ گەلی عێراق خواست.
سەرۆك كۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو بانگهێشتە دەربڕی و سڵاوی دڵسۆزانەی خۆی بۆ سەرۆك عەبدولفەتاح سیسی نارد.
جەختیشیكردەوە: لە قووڵایی پەیوەندییە مێژووییەكان لەگەڵ كۆماری میسری عەرەبی و گرنگی فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاریی دووقۆڵی بە شێوەیەك كە خواستەكانی هەردوو گەلی برا بۆ پێشكەوتن و گەشەسەندن بەدیبهێنێت.