بەغداد - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید، تەئكیدیكردەوە: لە پێویستی یەكلاكردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار لە بەیاننامەیەك كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید، پێشوازیكرد لە یاسر مالیكی سەرۆكی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەران.
ئاشكراشیكرد: لە میانی دیدارەكەدا، كە ئەمڕۆ سێشەممە لە كۆشكی بەغداد بەڕێوەچو، سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە: لە پێویستی یەكخستنی هەوڵەكان بۆ یەكلاییكردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەپێناو بەهێزكردنی رۆڵی یاسادانان و چاودێریكردن، هەروەها پەسندكردنی یاساكان كە كارئاسانی دەكەن بۆ حكومەت لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و هەوڵەكانی بە ئاراستەی باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان.
هەر بەگوێرەی بەیاننامەكە، لای خۆیەوە سەرۆكی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەران جەختیكردەوە: لە گرنگی كاركردن بۆ پاڵپشتیكردنی ئەو پڕۆژە یاسایانەی دەبنەهۆی باشتركردنی دۆخی ئابووری و خزمەتگوزارییەكان بە ئامانجی پەرەپێدانی ئاستی ژێرخانی ئابوری و دەستەبەركردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان و كۆمەڵگە.